دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی ئەمنی لە بیابانی حەزەر لە نەینەوا

ئەمنی
  • 18-02-2023, 13:02
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە هێزێك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی گەورەیان لە بیابانی حەزەر لە پارێزگای نەینەوا دەستپێكرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : ئۆپەراسیۆنەكە بە بەشداری لیواكانی 21، 44، هەواڵگری، پزیشكی، و بەڕێوەبەرایەتی شەڕكەری قەڵغان، بە نوێنەرایەتی فەوجی 1 بەشدارییان لەگەڵ لیوا 44 كردووە و پێكهاتەكانی تری پشتیوانی لە حەشدی شەعبی.