بەغدا - INA- حەسەن فەواز
ئیلێنا ڕۆمانسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دووپاتیكردەوە كە حكومەتی ئەمریكا بڕیاریداوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاربكات بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ لە كەرتی وزەدا.
ڕۆمانسكی لە میانەی وتارەكەیدا لە دووەمین كۆنفرانسی نەوت و گاز لە عێراق كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو: ئەمریكا پڕۆژەیەكی دەستپێكرد كە تیشكی خستۆتە سەر گەشەپێدانی ئابووری، ئاماژەی بەوەشكرد كە واشنتۆن بڕیاریداوە لەگەڵ سەرۆك وەزیران كاربكەن بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ بۆ هەردوو وڵات و ناوچەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمپانیا ئەمریكییەكان ڕۆڵیان دەبێت لە پەرەپێدانی ئابووری عێراق و كەرتی تایبەت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی دۆسیەی پەرەپێدانی كەرتی وزە لەلایەن كۆمپانیا ئەمریكییەكانەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی كۆنفرانسی میونیخ تاوتوێ دەكرێت.
ڕۆمانسكی لە درێژەی قسەكانیدا وتی : حكومەتی عێراق هانی بوونی كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەدات بۆ كاركردن لە عێراق، هەروەها دەبێت پلانی نوێ دابنرێت بۆ فراوانكردنی وێستگەكانی كارەبا و پەرەپێدانی تۆڕی كارەبا، جەختیشی لەوە كردەوە كە ژێرخانی كارەبا لە عێراق شوێنێكی باشە بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی وەبەرهێنان، بەتایبەتی كە عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی غازی هەیە بۆ كەمكردنەوەی دەردانی غاز و پاراستنی ژینگە و ڕزگاربوون لە كەشوهەوای شێرپەنجە.
ڕوونیشیكردەوە : پێویستە عێراق سێ كار بكات، كە بریتین لە وەبەرهێنان، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، هەروەها ڕەخساندنی ژینگەی كاركردن بۆ هاندانی سەرمایەی بیانی بۆ كاركردن لە عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو وەبەرهێنانانە هەلی كار بۆ عێراقییەكان دەڕەخسێنن، بەتایبەتی سەبارەت بە وەبەرهێنانی غاز بۆ پەرەپێدانی كەرتی كارەبا.