هەولێرـ INA
به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/2/18 له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئيلهام عه‌ليێڤ، سه‌ركۆمارى ئازه‌ربايجان كۆبووه‌وه.نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئانسی هەواڵی عێراقی نلردووە، ڕاگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئازه‌ربايجان كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه ئاڵوگۆڕى زياترى بازرگانى و سه‌ردانى شاندى فه‌رمى و بازرگانيى نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان ڕايگه‌ياند كه كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رۆك عه‌ليێڤ، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانى باكۆ.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندين پرسى په‌يوه‌ست به دۆخى ناوچه‌كه و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، تاوتوێ كران.