به‌غدا-INA
له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنی به‌ڕێزیان له‌كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشین خولی 59، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌شاری میونشینی ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، له‌گه‌ڵ خاتوون ئۆرساڵ ڤۆندهراڵین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌ورۆپی كۆبووه‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵێ عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا خرانه به‌ر باس و به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خواستی عێراق دووپاتكرده‌وه بۆ دروستكردنی هاوبه‌شیه‌كی گه‌شه‌سه‌ندو و پێشكه‌وتوو له‌بواری جیاجیادا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه‌سازكردنی كۆبوونه‌وه ودیداره‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا له‌چوارچێوه‌ی ئاراسته‌ی هاوكاری ئابووری و دروستكردنی پردی هاریكاریه‌كانه بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی ڕكمانیه ئابووریه‌كان و كاریگه‌ریه‌كانی كه‌شوهه‌وا و به‌رپاكردنی سه‌قامگیر وگه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وام، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌رێكه‌وتنی چوارچێوه‌یی دا له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بانكی وه‌به‌رهێنانی ئه‌ورۆپی و كرانه‌وه به‌روویی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا ئه‌ورۆپیه‌كان وبه‌شداریكردنیان له‌كه‌رتی خزمه‌تگوزاری له‌عێراق، به‌ڕێز سودانی ئاماژه به گرنگی پشتگیریكردنی یه‌كێـتی ئه‌ورۆپای دا بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌راندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كان و پاره‌ی دزراوی عێراقی.
له‌لایی خۆیه‌وه خاتوون ڤۆندهراڵین پشتگیری خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران وبڕیاره‌كانی له‌بواری چاكسازی ده‌ربڕی، وتی" به‌گشتی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا له‌چوارچیوه‌ی هاوبه‌شی درێژخایه‌ندا، پێشوازی له‌هاریكاری و ئالوگۆڕ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ن. وئاماژه‌ش به رژدی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌ورۆپادا بۆ دۆزینه‌وه هاوبه‌شیه‌كی راسته‌قینه له‌بواره‌كانی وزه و وزه‌ی نوێ‌دا.