سودانی جه‌ختی له‌هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی عێراق بۆ پشتگیریكردنی سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 18-02-2023, 10:54
  • +A -A

    به‌غدا-INA
     له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنی به‌ڕێزیان له‌كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشین خولی 59، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌شاری میونشینی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌گه‌ڵ ره‌شاد محه‌مه‌د ئه‌‌له‌عیمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فه‌رمانده‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری یه‌مه‌ن كۆبووه‌وه‌.
    نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌واوی پرسه‌ عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان و لایه‌نه‌كانی پشتگیریكردنی ئه‌منی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ گرنگترین ئه‌و ڕكمانیانه‌ی كه‌گه‌لانی دۆست و برا له‌ناوچه‌كه‌ له‌بواره‌ جیاجیاكان رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه‌ باسكران.
    سودانی جه‌ختی له‌هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی عێراق كرده‌وه‌ بۆ پشتگیریكردنی سه‌قامگیری و ئارامی وسیاسه‌تی هاوبه‌ندی و دیالۆگ كه‌له‌هه‌مبه‌ر پرسه‌ جیاجیاكان په‌یره‌و ده‌كات، هه‌روه‌ها وتی" په‌نابردن بۆ توندوتیژی ئاشتی و سه‌قامگیری به‌رپا ناكات.