به‌غدا-INA
له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنی به‌ڕێزیان له‌كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشین، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌شاری میونشینی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌گه‌ڵ جه‌یمس كلیڤه‌رلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و شێوازه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی له‌نێوان هه‌ردوو ووڵات له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی ره‌وشی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی باسكران. هه‌روه‌ها گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پشتگیریكردنی جۆره‌كانی هاوكاری وهاوبه‌شی له‌بواره جیاجیاكان و كه‌رته‌كانی ئابووری و رۆشنبیری و فێركردن و وزه و وه‌به‌رهێنان.
سودانی خواستی عێراق بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها خواستی بۆ پته‌وكردنی ئاسۆی هاریكاری له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و سوود وه‌رگرتنی له‌توانا به‌رده‌سته‌كان له‌پێناو دروستكردنی هاوبه‌شه‌كی ئابووری هه‌مه جۆر دیاركرد، به‌ڕێزیان ئاماژه به‌چاكسازیه‌كانی ئابووری دا كه حكومه‌ت له‌ناو به‌رنه‌مه‌كه‌ی داناوه، كه‌ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ره‌وشی عێراق باشتر بێت و گه‌شه‌ی زیاتر بكات.
له‌لایی خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پێگیربوونی وڵاته‌كه به‌هه‌موو شێوه‌كانی تۆكمه‌كردنی سه‌قامگیری عێراق دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌پشتگیریكردنی ووڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ رێچكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری كه‌حكومه‌تی ئێستا په‌یره‌و ده‌كات به‌ره‌و پێشكه‌وتن و ته‌واوكاری ئابووری.