سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی كوەیت خواستی پتەوكردنی پەیوەندییە هاوبەشییەكان دووپاتدەكەنەوە

سیاسی
  • 17-02-2023, 22:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران و شێخ سالم عەبدوڵڵا جابر ئەلسەباح، وەزیری دەرەوەی كوەیت، خواستیان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە هاوبەشییەكان لە بوارەكانی ئابووریدا دووپاتكردەوە.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران لە كاتی ئامادەبوونی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی كوەیت، شێخ سالم عەبدوڵڵا جابر ئەلسەباح كۆبووەوە ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كردەوە، جەختیان لەسەر پەیوەندییە برایەتی و هاوبەشەكان كردەوە كە عێراق و كوەیت یەكدەخەن، چاویان لە هاوكاریی بنیاتنەرترە، هەروەها پتەوكردنی پەیوەندییە هاوبەشە بەرهەمدارەكان لە بوارە ئابوورییە جیاوازەكاندا، بە جۆرێك كە بەشدارە لە سەقامگیری گەلانی دوو وڵات بەرەو گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی”.