سەرۆك وەزیران لەگەڵ هاوتا ئەرمەنییەكەیدا باس لە كاراكردنی لیژنە هاوبەشەكان دەكات

سیاسی
  • 17-02-2023, 19:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، خواستی عێراقی بۆ كرانەوەی عێراق بەڕووی هەموو وڵاتانی برا و دۆستدا، بۆ هاوتا ئەرمەنییەكەی، نیكۆڵ پاشینیان دووپاتكردەوە، هاوكات گفتوگۆیان لەسەر چالاككردنی لیژنە هاوبەشەكان كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی كۆماری ئەرمینیا، نیكۆڵ پاشینیان كرد، لە چوارچێوەی پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ٥٩هەمین دانیشتنیدا"، ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا كرد، و ڕێگاكانی چەسپاندنیان و زیادكردنی هاوكاری و هاوبەشی ئابووری، لە بەرژەوەندیدا". هەروەها ئەوەیش هاتووە، "لە كۆبوونەوەكەدا شایەتی لێكتێگەیشتن بوو بۆ كاراكردنی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات، لە بوارەكانی گەشتیاری و پیشەسازی و وزە".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە، سەرۆكوەزیران بۆ هاوتا ئەرمەنییەكەی دەربڕی،ویستی عێراق بۆ كرانەوە بەڕووی هەموو وڵاتانی برا و دۆست، و بەڕووی هاوكاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بەشێوەیەك كە ببێتە هۆی تێپەڕاندنی ئاستەنگە هاوبەشەكان، هەروەها پاڵپشتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بكات".