بەغدا -INA
وەزارەتی تەندروستی ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بە برینداربونی ملازمی یەک لەیس خەێکانی لە روبەڕوبونەوەکەی دوێنێی ناوچەی تارمیەی باکوری بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پزیشکانیش ئەرکی پیشەیی خۆیان بەپێی بنەما سەرەکیەکان بەجێهێناوە".
وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە : لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن هەندێک لە سۆشیال میدیاوە خراونەتەڕو، وەزارەتی تەندروستی بەرامبەر بە هێزە ئەمنییە قارەمانە بریندارەکان بەکەمتەرخەم وەسفکراوە، جەختدەکەینەوە کە ملازمی یەک لەیس خەێکانی کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بێهۆش بوە بەهۆی ئەوەی گوللـە بەر سەری کەوتبو.
دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، دەرکەوت کە چەندین پارچە هەبون کە بونەتە هۆی خوێنبەربونی مێشکی
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، دەرکەوت کە چەندین پارچە هەبون کە بونەتە هۆی خوێنبەربونی مێشکی، دواتر لەکاتژمێر 5:00 رەوانەی ژوری نەشتەرگەری کرا، لەلایەن تیمێکی تایبەتمەندی نەشتەرگەری مێشک و دەمارەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، پاشانیش نەخۆشەکە گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێری چڕ، و هێشتا لەژێر چاودێری ورددایە، بارودۆخی تەندروستی تا ئێستاش ناجێگیرە، لەلایەن وەزیری تەندروستیشەوە بەشێوەی راستەوخۆ بەدواداچون بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێت، پزیشکانیش ئەرکی پیشەیی خۆیان بەپێی بنەما سەرەکیەکان بەجێهێناوە".
ئەوەشی راگەیاندوە، "وەزارەتی تەندروستی هەمو ڕێوشوێنێکی یاسایی بەرامبەر هەمو ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە زانیاری ناڕاست بڵاودەکەنەوە، هاندەری دامەزراوە تەندروستییەکان و لقەکانیان دەبێت بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر هەر کەس و لایەنێک کە ناوی ناوەندە تەندروستیەکان بزڕێنن".