بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان، خاتوو كۆمفۆرت ئایرۆ، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە ٥٩ەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كۆبووەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەسەر بەهێزكردنی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەكان بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و قەیرانە جیاوازەكانی ئابووری و ئەمنی جیهانیكرا ، هەروەها كێشەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، و كاری هاوبەش بۆ چارەسەركردنیان و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانیان."
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "سودانی بانگهێشتی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكانی كردووە بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بكات".