وەزیری ناوخۆ سەركەوتنی پلانی ئەمنی بۆ سەردانەكەی مانگی ڕەجەب ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 17-02-2023, 15:53
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی لیژنەی ئەمنی بۆ دەستەبەركردنی سەردانەكەی مانگی ڕەجەب، سەركەوتنی پلانی ئەمنی بۆ سەردانی ئیمام كازم (س .خ) ڕاگەیاند.
    وەزیری ناوخۆ لە راگەیندراوێكدت كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێید هاتووە "لە ماوەی چەند رۆژێكی بەردەوام و بە هەوڵی هەواڵگریی گەورە، و پابەندبوونی ئاست بەرز بە پلانە كێشراوەكان، پاڵەوانەكانی سەر بەهێزە ئەمنییەكان توانیان یادی شەهیدبوونی ئیمام كازم (س .خ) لە بەغدای پایتەخت و هەروەها لەسەر هەموو ڕێگاوبانەكان سەركەوتوو بن
    ئاماژەی بەوەشكرد، "سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە بەشداربوون لە سەرخستنی ئەم سەردانە جەماوەرییە ملیۆنییە. كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان هەوڵی گەورەیان داوە كە شایەنی ستایشن. هەروەها سڵاو لە هەوڵی خزمەتكاران لە، كاروانەكان، وئەو سەردانكەرانەی كە هاوكارییان لەگەڵ برا و كوڕەكانیان لە دەزگا ئەمنییەكان كردووە بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش بۆ ئەم مەراسیمە ".