سەرۆكوەزیران لەگەڵ سیناتۆرێكی ئەمریكی تاوتوێی هەوڵە بەردەوامەكانی عێراق دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی

سیاسی
  • 17-02-2023, 15:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سیناتۆری ئەمریكا كریس ڤان هۆلن، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كۆبووەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەسەر پەیوەندییەكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تاوتوێكرا، هەروەها مامەڵەی لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەكانی عێراق كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی، و دووپاتكردنەوەی پشتیوانی بۆ ئەو چاكسازییە ئابوورییانەی كە گرتویەتیەبەر حكومەتی ئێستا، و ئەو ڕێگایەی كە دەیگرێتەبەر لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی.