بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران: هەركەسێك بە حەقیقەت تێك بچێت جگە لە دروستكردنی چیرۆكی خەیاڵی هیچی تر نادۆزێتەوە

ناوخۆ
  • 17-02-2023, 15:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    رەبیع نادربەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ، دووپاتی كردەوە كە پەرەپێدەرانی ئەو درۆیە سەبارەت بە ئاساییكردنەوە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، بە ڕاستیەكان ناڕەحەت بوون، بۆیە چوون بۆ هەڵبەستنی چیرۆكی خەیاڵی.
    نادر لە تویتێكدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت وتی كە "هاوڕێیەكم لێی پرسیم بۆچی وەڵامی "چیرۆكی ئاساییكردنەوە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل " نادەیتەوە، پرسیاری ئەوەی لێكرد كە ئایا درۆی ئاشكرا شایەنی وەڵامدانەوەیە یان نا.
    نادر ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوانەی ڕاستییەكان تێكدەچن، جگە لە دروستكردنی چیرۆكی خەیاڵی هیچی تریان دەستناكەوێت.
     هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەم دواییانەدا لەلایەن شرۆڤەكارێكی سیاسییەوە بڵاوكرانەوە، كە تیایدا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە شاندی عێراقی كە لەم دواییانەدا سەردانی واشنتۆنی كردووە، پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووەتەوە.