بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام موسا ی جەعفەر، سەلامی خوای لەسەر بێت، سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی عێراق و جیهانی ئیسلامی كرد.
نووسینگەی حەلبوسی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتوو"بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام موسای كازمەوە(س.خ) سەرەخۆشی لە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی و گەلی عێراقیمان دەكەین".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ستایشی ڕۆڵی هێزە ئەمنییەكان دەكەین بە هەموو پێكهاتەكانیەوە لە دابینكردنی پاراستن بۆ سەردانكەران لە پارێزگاكان و پایتەختی بەغداوە، هەروەها ئەو خزمەتگوزارییە پاڵپشت و دەزگا پزیشكیانەی كە بەشدارن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان بۆ جەماوەری سەردانكەران، داوا لەخودای گەورە كرد كە عێراقی خۆشەویستمان بپارێزێت، و ئاسایش و سەقامگیری پێ ببەخشێت”.