بەغدا -INA
ئەمڕۆ هەینی بانکی ڕافیدەین بەرزترین سەقفی فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران لە فرۆشگای بانکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دانا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەین، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ،، "نووسینگەی فڕۆکەخانەی بەغدای سەر بە ڕافیدەین زۆرترین بڕی 7 هەزار دۆلار بۆ گەشتیار و 3 هەزار دۆلار بۆ حاجیان دەفرۆشێت"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "دیاریکردنە". ئەم ژمارانە بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق و بە نرخی فەرمی ١٣٢٠ دێت”.