سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فەلەستین لەمیونخ کۆبووەوە

سیاسی
  • 17-02-2023, 10:04
  • +A -A

    به‌غدا-INA
     محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە، لەگەڵ بەڕێز محەمەد  ئەشتیە سەرۆک وەزیرانی فەلەستین لەپەراوێزی کۆنگرەی میونخ بۆ ئاسایش کۆبووە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگەیاند"لەکۆبوونەوەکەدا رەوشی هەرێمایەتی ونێودەوڵەتی بەگشتی و ڕکمانیەکانی ئابووری وئەمنی کەناوچەکە تێدا تێپەر دەبێت تاوتووێکران.
     سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەنجوومەنی وەزیران هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لەهەمبەر پرسی رەوای کەلی فەلەستینی برا دووپاتکردەوە.
    لەلایی خۆیەوە بەڕێز ئەشتیە جەختی لەگرنگی گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەلی برا کردەوە، وهەڵوێستی عێراق بۆ پشتگیری ئارامی وسەقامگیری بەردەوامی ناوچەکە بەرزنرخاند.