هەولێر _INA
ئێوارهى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان له کۆشکی ئەلیزیێ لە پاریس ، لهگەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سهرۆكى فهرهنسا کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،ئێوارهى ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان له کۆشکی ئەلیزیێ لە پاریس ، لهگەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سهرۆكى فهرهنسا کۆبووەوە،له كۆبوونهوهکەدا پەرەپێدان بە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە بەتایبەتی ئەوروپا .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی حکومەت و گەلی فەرەنسای کرد بۆ بەردەوامیی پشتیوانییان لە هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی کە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە.
سەرۆک ماکڕۆن سڵاوو ڕێزی تایبەتی بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی هەبوو، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەردەوامبوون لە سەر پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
گرنگیی چارهسهركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەربنەمای دەستوور و پاراستنی ئاسایش و سهقامگيريى ناوچهكه، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.