بەغداد - INA
عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی و وەزیری داد خالید شوانی لەبارەی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 10ی ساڵی 2023 تایبەت بە بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونیەكان گفتووگۆی كرد.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆ كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونیەكان و جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمری لەنووسینگەی خۆی لەگەڵ وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی و وەزیری داد خالید شوانی كۆبوەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەكۆبوونەوەكەدا باس لەجێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە 10ی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی وەزیران كرا لەبارەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەری دەروونی و باری تەندروستی و یاسایی و تێكەڵكردنی كۆمەڵگەی كلینیكی زۆرەملێ بۆ بەكارهێنەران كەوەزارەتی ناوخۆ دایدەمەزرێنێَت.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: كە لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەری دەرونی لە وەزارەتی ناوخۆ و ژمارەیەك لە ئەفسەران ئامادەیبوون.