بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەشاری میونخی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ داواكاری گشتی دادگایی تاوانی نێودەوڵەتی كۆبوەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سودانی لەپەراوێزی بەشداریكردنی لەكۆنگرەی میونخ بۆ ئاسایش، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە، لەشاری میونخی ئەڵمانیا لەگەڵ كەریم خان دواكاری گشتی لەدادگایی تاوانی نێودەوڵەتی كۆبووە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لە كۆبوونەوەدا هەوڵە بەردەوامەكانی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەڵەتی لەتاوانەكانی داعش ( یۆنیتاد) سەبارەت بەو تاوانە دڕاندانەی كەڕێكخراوی تیرۆرستی داعشی دەرحەق بەهاووڵاتیانی مەدەنی عێراقی ئەنجامداوە، هەروەها راونانی تاوانباران و گەرەنتی رزگار نەبوونیان لەسزادان و بەرپابوونی دادپەروەی دەرحەق بەقوربانیانی ئەو تاوانانە و رزگاربووەكانی تاوتووێكران.