بەغداد - INA
سەید موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر ئەمرۆ پێنجشەممە، بانگەوازێكی ئاراستەی هەموو گەلانی جیهان كرد، و هاوكات داوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر گەلی سوریای بە تەواوی كرد.
سەید سەدر لە تویتێدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: هەر سزایەكی ئابووری نێودەوڵەتی دژ بە ڕژێم و حكومەتەكان هیچ خزمەتێكیان نییە و نایانەوێت ئامانجە خوازراوەكەی دەوڵەتی داگیركەر بەدەست بهێنن، مەگەر بڵێین ئامانجی خوازراو هێنانە سەر ئەژنۆی خەڵكی چەوساوەیە و برسیی دەكات و ئەگەر وابێت داواكەیان جێبەجێ بووە و ئاواتەكانیان بەدیهاتوون.
وتیشی: خەڵكی سوریا بەدەست پەتا و نەخۆشی و برسێتی و هەژاری و تیرۆر و ناعەدالەتی و نەبوونی سوتەمەنی و پارە و ژیان دەناڵێنن، ئەوان پرسیاریان كرد لەوەی كەچ ستەمێكیان لێكراوە؟! ئایا لەپێناو جولان و ئیسرائیلە یان لە پێناو ئەوەی خەڵكەكە بكەونە ئەژنۆ و بە هەموو مەزهەب و نەتەوەكانیەوە ملكەچی ڕۆژئاوای داگیركەر بن؟
سەید سەدر بانگەوازیكی ئاراستەی هەموو گەلانی جیهان كرد و وتی: گەلانی سوریا لە هەموو شوێنێكەوە ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە، بۆیە پێویستە یەكبگرن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بكەن و گەمارۆی سەریان بە تەواوی هەڵبگرن و مافەكانیان بە دەستی خۆیان بگەیەنن و بە شانازی و شكۆوە كەسانێكن كە شایستەی ژیانن چونكە كەسانێكن كە زوڵم و تیرۆر و داگیركاریان ڕەتكردۆتەوە بە شیعە و سوننە و كوردەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەنجامی گەمارۆكە تەنیا مردن و تیرۆریزم و كەوتن و كۆچكردن و ئاوارەیی و گەندەڵی و دزی و نەخۆشییە، كەواتە ڕۆژئاوا چی دیموكراسی یان ئازادی لەوەوە دەوێت!!!؟.