وەزیری بەرگری لەكازمیەی پیرۆز: سەردانەكە بەتەواوی پارێزراوە

ئەمنی
  • 16-02-2023, 21:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری بەرگری سابت عەباسی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەكاتی سەردانیدا بۆ شاری كازمیای پیرۆز، تەئكیدیكردەوە، كە سەردانەكەی ئیمام موسا بن جەعفەر سەلامی خوای لەسەر بێت بۆ یادكردنەوەی شەهیدبوونی بەتەواوی پارێزراوە و بەئارامیی زۆرەوە بەڕێوەدەچێت.
    عەباسی لە تۆمارێكدا كە لەلایەن وەزارەتی بەرگریەوە دابەشكراوەو بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەسەر جێبەجێكردنی راسپاردەكانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی بەشێوەی مەیدانی وەستاوین لەسەر پلانی ئەمنی سەرپەرشتیكردنی ڕێكخستنی سەردانەكە و پلانەكەمان بەدروستی و بە تەواوی بۆ دەركەوت.
    جەختیشیكردەوە: كە پلانی ئەمنی بەدیهاتووە و باری ئەمنی زۆر باشە و سەردانكارانیش بەتەواوی پارێزراون و بە نەرمی بەڕێوەدەبرێت، و ئاماژەی بەوەشدا: كە چوونەژوورەوەی سەردانكاران بە رێكوپێكی ڕێكدەخرێت و بەڕێوەدەبرێت.