بەغداد - INA
هێزێكی ئەمنی ئەمڕۆ پێنجشەممە، توانیان چەند چەتەیەك دەستگیربكەن بەتۆمەتی دزینی خانووی نیشتەجێبوون لەناوچەی كاتونی سەر بەپارێزگای دیالە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: فەرماندەی پۆلیسی دیالە لیوا عەلا غەریب زوبەیدی سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەیەكیان كرد لەسەر دۆسیەی دزینی پارەی خانووی نیشتەجێبوون لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای بەعقوبە و پێكهێنانی تیمێكی ئەمنی تایبەتمەند بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری فەرمانگەی روبەروبونەوەی تاوانی دیالەی ئاڕاستەكرد لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەر بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ بەدواداچوونی تاوانی دزی، كە بووە هۆی دەستگیركردنی چەند چەتەیەكی تایبەت بە دزینی ماڵی هاوڵاتیان كە لە (4) تاوانبار پێكهاتوون لە ناوچەی كاتون.
وتیشی: تۆمەتباران لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە ئەو دزیانەیان ئەنجامیانداوە، هەروەها ئەو تۆمەتبارانە بەپێی ماددەی (446) راگیراون و ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان خراوەتە بەردەم دادگا.