بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت، گەیشتە شاری میونخی ئەڵمانیا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت، گەیشتە شاری میونخی ئەڵمانیا بۆ بەشداریكردن لەكۆنگرەی میونخ"خولی 59" بۆ ئاسایش.