لە بەندەری ئوم قەسری باكوور دەستگیرا بەسەر 7 كۆنتێنەری پێشێلكردنی مەرج و رێنماییەكان

ئەمنی
  • 16-02-2023, 18:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەروازە سنورییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەندەری ئومقەسری باكوور دەستبەسەرداگرتنی (7) كۆنتێنەری پێشێلكردنی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردنی ڕاگەیاند.
    وتەبێژی دەستەكە عەلائەدین قەیسی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كارمەندانی بەندەری ئوم قەسر باكوور بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی گومرگ توانیان دەستبگرن بەسەر 7 كۆنتێنەری 40 پێ كە بریتی بوون لە (شاشەی پلازما و چای و كاغەز)، كە هەموویان پێشێلی مەرج و رێنامییەكانی هاوردەن بوون،و ماوەی یاساییان تێپەڕاندووە بۆ مانەوە لە بەندەرەكە، بەبێ تەواوكردنی مامەڵە گومرگییەكانیان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لیژنەیەك بەهاوكاری فەرمانگەكانی كاركردن پێكهێنراو ڕاپۆرتێكی دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتی ڕێكخراو رەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر كراوە.