وتەبێژی حكومەت گرنگی بەشداریكردنی شاندی عێراق لە لوتكەی ئاسایشی میونخ رووندەكاتەوە

سیاسی
  • 16-02-2023, 18:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی ئەمرۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە بەشداریكردنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە لوتكەی ئەمنی میونخ هەنگاوێكی سیاسی و دیپلۆماسییە لە شوێن و كاتی خۆی و گرنگی خۆی بۆ عێراق ڕوونكردەوە.
    عەوادی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: 59 مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ یەكێكە لە گەورەترین و گرنگترین كۆنفرانسەكان كە باس لە سیاسەتی ئەمنی لە جیهاندا دەكات، كە تێیدا سەدان بڕیاردەر لەوڵاتانی جیاجیای جیهان لەبوارە جیاجیاكانی ئەمنی و سیاسی و سەربازی كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی جیهان و ئەو تەحەدایانەی كە لەئاستە جیاجیاكاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە.
    ئەوەشی وت: كۆنفرانسەكە ساڵانە بەڕێوەدەچێت و ماوەی 3 ڕۆژ دەخایەنێت و تیشكخستنەسەر پرسی بەرگریی كە تەنها كۆڕێك بۆ سیاسەتمەداران و دیپلۆماتان و توێژەران گوڕدراوە كە پلاتفۆرمێكی تایبەتە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر سیاسەتی ئەمنی لەچوارچێوەی دەیان دانیشتندا بەبەشداری سەركردە باڵاكانی جیهان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێشبینی دەكرێت (40) سەرۆكی دەوڵەت و حكومەت و (90) وەزیر و ژمارەیەك لە سەرۆكی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەشداری بكەن، و ئەمە یەكەم كۆنفرانسە كە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ غیابی چاوەڕوانكراوی رووسیا لە كۆڕەكە بۆ جاری دووەم.
    سەبارەت بەبەشداری عێراق عەوادی ڕوونیكردەوە: كە ئەو بەشداریكردنەی وەفدی عێراقی بەسەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەڕێوەدەبرێت هەنگاوێكی سیاسی و دیپلۆماسییە لەشوێن و كاتی خۆیدا، لەئاستی ئەمنیشدا عێراق هێشتا ڕووبەڕووی تەحەدای تیرۆریزمی داعش و خانە نوستوەكان یان گورگە تەنیاكان دەبێتەوە كە پێویستی بە هەماهەنگی ئەمنی نێودەوڵەتی نێوان عێراق و زۆرێك لەوڵاتانی پەیوەندیدارە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی دۆسیەی تیرۆریزم لە ناوخۆ و دەرەوەدا.
    رونیشیكردەوە: لەسەر ئاستی سیاسیش لێكەوتەكانی جەنگی ڕوسیاو ئۆكرانیا لەڕووی وزەو خۆراكەوە لەسەر زۆربەی وڵاتانی جیهان و عێراقیش ڕەنگی داوەتەوە، كە لەكاتێكدا كاردانەوە سیاسییەكانی كاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر ناوچەكەمان (خۆرئاوای ئاسیا) لە دووبارە داڕشتنەوەی هاوپەیمانێتییە سیاسییە گەورەكانی ناوچەكە كە پێویستی بە عێراق و سەركردایەتیی سیاسیی خۆی هەیە كە بە شێوەیەكی كاریگەرانە لە چوارچێوەی كۆنفرانسەكە و وردەكارییە هەستیارەكانی بۆ زانینی ئاراستەی جەمسەری گشتی، و سروشتی ئەو باوەڕە سیاسیانەی كە نەخشەی كردار پێكدەهێنن كە بەپێی ئەو بنەمایە چەندین وڵاتی كاریگەر بەرەو خۆرئاوای ئاسیا دەڕۆن وەك سەرنج ڕاكێشی جیهانی بۆ سەرچاوەكانی وزە كە بۆتە بەشێكی سەرەكی لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا و لە پشتەوەی ناتۆ.
    وتیشی: ئەوە جگە لەوەی كە ئەم كۆڕە دەرفەتێكی ساڵانەی جیهانییە بۆ بڕیاردەرانی سیاسی و سەركردە گەورەكان بۆ پەیوەندیكردن و چاوپێكەوتن و ئاڵوگۆڕی خێرای پەیامی ڕاستەوخۆ.