بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، شەهیدبوونی2 ئەفسەری سەربازی ڕاگەیاند بەهۆی تەقینەوەی پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو لە تارمییەی باكوری بەغداد.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بۆ پوچەڵكردنەوەی مەبەستەكانی ئەندامە تیرۆریستییەكان و بە ئۆپەراسیۆنێكی كوالێتی لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی ورد لەلایەن بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنەكانەوە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی سەردانكەران، هێزێكی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی لیوای موغاویر/فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا توانیان هێرش بكەنە سەر بنكەیەكی چەتەكانی داعش و سێ تیرۆریست بكوژن كە یەكێكیان پشتێنی بۆمرێژكراوی بەستبوو لە ناوچەی تارمیەی باكوری بەغدای پایتەخت.
ئاشكراشیكرد: دوو ئەفسەر و دوو سەرباز بەهۆی تەقاندنەوەی پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكە شەهید بوونە .