حکومەتی کوردستان: لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەگەڵ حکومەتی ناوەند سەبارەت بە بودجەی ئەمساڵ هەیە

سیاسی
  • 16-02-2023, 16:36
  • +A -A

    هەوڵێر- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەگەڵ حکومەتی ناوەند سەبارەت بە بودجەی ئەمساڵ هەیە
    جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا ئامادەبوو رایگەیاند، رێككەوتنێكی مەبدەئی هەیە لەنێوان هەردو حكومەتی هەرێم و بەغدا كە زۆر گرنگە و دەبێتە بنەمایەك بۆ داڕشتنی یاسای بودجە ئەمە شتێكی باشە و ئێمەش جددین بۆ ئەوەی رێبكەوین لەگەڵ بەغدا، بەڵام وردەكاری دیكە هەیە و پێویستی بە دیراسەی زیاتر و روئیایەكی باشترە، ئەگینا هەنگاوی باش نراوە.
    وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی ،"ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و عێراقیش كراوه‌و ئه‌ركه‌كانی هه‌ردولا دیاریكراون، به‌ڵام هه‌ندێك ورده‌كاری ماون پێویسته‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ربكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی هه‌رێم پشتگوێنه‌خرێن".