بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عیماد عەلاق، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری وزە، كۆبوونەوە لە واشنتۆن بۆ وەبەرهێنان لە غازی پەیوەندیدار ڕاگەیاند.
عەلاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "كۆبوونەوەكانمان لە واشنتۆن تیشكیان خستە سەر تواناكردنی عێراق بۆ وەبەرهێنان لە غاز و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا، هەروەها خێراكردنی پەیوەندی كارەبای ناوچەكە بە شانشینی هاشمیی ئوردن و سعودیە ودەوڵەتانی كەنداوی عەرەبی”.
زیاتر وتیشی، "ئەمریكا جدییە لە بنیاتنانی پەیوەندیی ستراتیژی درێژخایەن بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت ئیستغلال لە سامانە سروشتییەكانی بكات، كە ساڵانە بە زیاتر لە 18 ملیار مەتر سێجا غاز دەسووتێت، كە بەهاكەی ساڵانە نزیكەی 6.5 ملیار دۆلارە، ئەمە جگە لە غازی هاوپێوەند پیسبوونی ژینگە، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكان و گەرمبوونی جیهان" جەختی لەوە كردەوە كە "واشنتۆن جدییە لە تواناسازی عێراق بۆ پەرەپێدانی چارەسەری ستراتیژی مامناوەند و درێژخایەنی كاریگەر بۆ وەبەرهێنانی ئەم سەرچاوانەی و پشتگیریكردنی تۆڕی كارەبایی."