سەرۆكی حكومەت 5 بڕیاری بەپەلە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و فریاگوزاری بۆ ئاوارەكان دەردەكات

ناوخۆ
  • 16-02-2023, 16:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمی هەوڵەكانی حكومی ڕایگەیاند كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ٥ بڕیاری بەپەلەی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و فریاگوزاری بۆ ئاوارەكان دەركرد، هاوكات وادەیەك بۆ دەستپێكردنی ئاوەدانكردنەوەی قەزاكە دیاریكرد.
    عەبدولقادر دەخیل، ئەندامی تیمی هەوڵەكانی حكومی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، " محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆكوەزیران، پێویستی خێراكردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بەپەلە و خێراكان بۆ قەزای شنگال، وەك ئامادەكارییەك بۆ گەڕانەوەی... ئاوارەكان"، جەختیشی لەوە كردەوە كە "هەوڵی جدیی لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە هەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و سەقامگیری دۆخی ئەمنی قەزای شەنگال.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، "ڕێنمای خێرا و بەپەلە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە هەیە كە ڕێوشوێنی ئەمنی و ئیداری و پاڵپشتی لۆجستی لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی دەستبەجێ بەردەوام دەبێت لە نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی قەزای شنگال لەڕێگەی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیارییەوە".
    هەورەها وتیشی "سودانی ئاڕاستەی پێكهێنانی تیمێكی ئەمنی كرد لە هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و لایەنەكانی دیكە، بەمەبەستی خێراكردنی وردبینییەكە، بۆ ئەوەی لایەنی ئەمنی لە دەسەڵاتی دادوەری و گەڕانەوەی ئاوارەكان بە ڕێكوپێكی بناسرێت بۆ ئەوەی بنكەیەكی زانیاری ئەمنی بێت.یارمەتی دارایی بۆ پشتگیریكردن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان.
     لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی، "سودانی هەروەها ڕێنمایی وەزارەتی كار دەكات بۆ خەرجكردنی مووچەی ئەو هاووڵاتیانەی كە داهاتیان سنووردارە و ئەوانەی لە ژێر هێڵی هەژاریدان لە قەزای شنگال و قەزا و گوند و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی سەر بە قەزاكە، جگە لەوەش". سودانی دەستبەجێ لە ڕێگەی تیمی هەوڵی حكومەتەوە ئاڕاستەی ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كرد”.
     لە درێژەی قسەكانیدا وتی: "دوای تەواوكردنی داتابەیسەكە، ئاوەدانكردنەوەی قەزای شنگال دەست پێدەكات".