بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیكتریكی ئەمریكی ڕاگەیاند، هاوكات محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران جددی حكومەتی لە پاڵپشتیكردنی دۆسێی وزە دووپاتكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "وەزارەتی كارەبا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیكتریكی ئەمریكی / GE بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران واژۆكرد". ئاماژەی بەوەشكرد كە "ئەمە لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتدا هات كە ئامانجی پەرەپێدانی كەرتی كارەبایە لە عێراقدا"
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "یاداشتەكە چەندین میحوەری بنەڕەتی لەخۆگرتبوو، كە بەشدار دەبن لە پەرەپێدانی سیستەمی كارەبایی لەبواری بەرهەمهێنان، زیادكردنی كارایی، گواستنەوە، چاككردنەوە، ڕاهێنانی كارمەندان، و كەمكردنەوەی دەردانی كاربۆن بۆ پاڵپشتیكردنی گواستنەوەی وزە لە عێراق".
سەرۆكی حكومەت جددی حكومەتی دووپاتكردەوە لە پاڵپشتیكردنی دۆسێی وزە، و پێشكەشكردنی پاڵپشتی تەواو بۆ وەزارەتی كارەبا بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و چاككردنەوەی وێستگەكان، بەشێوەیەك كە بەشداربێت لە چارەسەركردنی كێشەی بە فێرۆدانی كارەبا و كەمكردنەوەی مەینەتی هاوڵاتیان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، "لەبەر ڕۆشنایی یاداشتەكەدا، كارەكانی چاككردنەوەی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستیان لەگەڵ دەكرێت، بۆ بەردەوامبوونی كاری یەكەكانی بەرهەمهێنانی وزە ، ئەمە جگە لە زیادكردنی كارایی كاركردنی یەكەكانی بەرهەمهێنانی وزە كە لە ئێستادا كاردەكەن بە مۆدێرنكردنی ئەو سیستەمانەی كە پێیان بەستراوەتەوە، و دامەزراندنی وێستگەی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بە قۆناغەكان هاوتا لەگەڵ سووتەمەنی و دارایی بەردەست.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "هەروەها یاداشتەكە بریتی بوو لە ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ نەهێشتنی بە فیرۆدانی غازی پەیوەندیدار و جێبەجێكردنی ژمارەیەك وێستگەی لاوەكی بە توانای (400 و 133 كەی ڤی) لەگەڵ بەستنەوەیان لە پارێزگا جیاوازەكانی عێراق، هەروەها دامەزراندنی سەنتەری چاودێری بۆ ئەدای كاركردن و كاری یەكەكانی بەرهەمهێنان، هەروەها دامەزراندنی سەنتەری مەشق و ڕاهێنان بۆ ئەو كادرانەی كە لە وەزارەتی كارەبا كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی تواناكانیان."
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات