بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، لیوا قەیس محەممەداوی، كوژرانی دوو چەكداری داعشی لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
محەممەداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "لە پارێزگای دیالە دوو چەكداری داعش كوژراون، چەكەكانیان لە رەشاش و و دووربینی شەوانە دەستیان بەسەردا گیراوە، هەروەها تونێل حەشارگەیەك لە گەڵ كۆگایەكی شت ومەكیان تێكشكێندراوە".
محەممەداوی ئەوەیش وت: هەوڵی هەواڵگری لەم چالاكییە كاریگەر بوو.