كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی نەینەوا زیاتر لە ملیۆنێك كارتی دەنگدەران دابەشدەكات

  • 18-04-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند: ژمارەی كارتی دەنگدەران كە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراوە لەسەرتاسەری ئەو پارێزگایە گەشتوەتە زیاتر لە ملیۆنێك كارت. محەمەد بەدرانی سەرۆكی نوسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنی كارتی دەنگدەران تا ئێستا بەردەوامە و بەدەنگەوە هاتنی هاوڵاتیانیش لە فراوانبوندایە بە تایبەت دوای ئەوەی 41 بنكەیان لە ناوچە دورەدەستەكان كردوەتەوە.