بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند كە تێوەگلاوە لە قاچاخچێتی دراو، كە ١٤٠ هەزار دۆلاری پێبووە.
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا هاتووە، "مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، تایبەتمەند لە بەدواداچوونی تاوانە داراییەكان لە عێراق، توانیویانە یەكێك لەو كەسانە دەستگیر بكەن كە تێوەگلاون لە قاچاخچێتی دراوی بیانی".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "تۆمەتبارەكە 140 هەزار دۆلاری ئەمریكی لەبەردەستدا بووە كە مەبەست لێی قاچاخچێتی بووە".