بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ وادەیەك بۆ كردنەوەی ڕێگا داخراوەكانی بەغدا بەڕووی هاتوچۆدا دیاری كرد

ناوخۆ
  • 16-02-2023, 13:01
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی - وەرد عەبدولئەمیر
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ وادەی كردنەوەی ڕێگا داخراوەكانی بەغدا بەڕووی هاتوچۆدا دیاریكرد.
    عەمید زیاد قەیسی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "بە ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتی، پلانێكی هاتووچۆی یەكگرتوو دادەنرێت بۆ رێكخستنی سەردانكەران بەشێوەیەكی رێك، كە بریتییە لە نەبوونی پچڕان لەم پلانەدا تەنها هەندێك جار نەبێت كە هاتوچۆی سەردانكەران لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكاندا بەر یەك دەكەوێت كە مەفرەزەكان هاتوچۆ رێڕەو دەگۆڕن بە مەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و رێكخستنی هاتوچۆ بە ئاسانی."
    قەیسی ئەوەیش وت: ئەو رێگابڕینانە تا كۆتایی سەردانەكە بەردەوامن، بەڵام ناوچەگەلێكی دوور لە شاری كازمیە هەن و كاتێك ژمارەی سەردانكەران كەم ببێتەوە و كاروانەكان هەڵ دەگرن ئەو شەقامانە دەكەینەوە و هەر ڕێگایەك خاڵی بووبێتەوە لە سەردانكەرانیش بەڕووی هاتووچوو دەكرێتەوە.