بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیركردنی باندێكی ڕاگەیاند كە دوو كچیان لە بەغدا ڕفاند و كوشتیان.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەراگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە "بە هەوڵی هەواڵگری و بەدواداچوونی وردی مەیدانی، هێزێك لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدا توانی باندێك دەستگیر بكات كە پێكهاتبوو لە (3) كەس". كە دوو كچی خوار تەمەنی حەوت ساڵانیان ڕفاند و كوشتیان، دوای ئەوەی موزایەدەیان لەگەڵ خێزانەكانیان لەسەر بڕە پارەیەك كرد”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئۆپەراسیۆنەكە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری ئەنجامدراوە، بەو پێیەی لە قەزای ئور لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا هەڵیانكوتایە سەر ماڵی تۆمەتباران و تەرمی دوو قوربانییەكە دۆزرایەوە، هەروەها تۆمەتباران لە كاتی دەستگیركردنیان چەكیان پێ بوو هەروەها تۆماركراون و ڕەوانەی دەسەڵاتە دادوەرییە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە دژی ئەوان."