بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی پشكنین لە سەر گوندەكانی قەیارە لە موسڵ ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "هێزێكی هاوبەشی هێزە ئەمنییەكان و لیوای 58ی هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان لە گوندەكانی دەوروبەری قەزای قەیارە باشووری موسڵ ئەنجام دا."
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە گەڕانە بەدوای ئەو كەسانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری و چەتە تیرۆریستییەكانی داعشەوە لەڕێگەی پشكنینی ئەمنیەوە بگەڕێن، هەروەها بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە قەزای قەیارە و گوندەكانی دەوروبەری".