بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوە پلەكانی گەرمای دەكرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ، هەینی، ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، هاوكات پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەمێك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكوری وڵات".
ڕوونیشی كردەوە، "كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو".
بە پێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە "كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور، لەكاتێكدا لە بەشی باكووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو".
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەی و هەینی و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو: