بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی رافیدەین ڕایگەیاند، لقی بانكەكەمان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا تەنانەت لە ڕۆژانی پشوویشدا كراوەیە، بۆ ئەوەی بە ڕێژەی فەرمی دۆلار بە گەشتیاران بفرۆشێت.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكی رافیدەین كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "دەرگای بانكەكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا تەنانەت لە ڕۆژانی پشوویشدا كراوەیە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران".
ئاماژەی بەوەشكرد، "فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیار بەو نرخە فەرمییە دەبێت كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە پاڵپشتی دەكرێت، كە بە 1320 دینار دیاریكرابوو".