بەغداد-INA
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی چاودێری رێكاره‌كانی پاراستنی سه‌ردانیكه‌رانی هه‌ردوو ئیمامی كازم سڵاوی خوایان لێبێت ده‌كات
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، چاودێری رێكاره ئه‌منییه‌كان وچۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانه دانروهكان بۆ پاراستنی سه‌ردانیكه‌رانی هه‌ردوو ئیمامی كازم (سڵاوی خوایان لێبێت) له‌به‌غدا كرد.
به‌ڕێزیان سه‌ردانی باره‌گای لیوای هه‌شتی پۆلیسی فیدراڵی كرد بۆ چاودێریكردنی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانهدانراوهكان و ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی پلانی پاراستنی زیاره‌تكاران.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمانده ئه‌منی و سه‌ربازی و هه‌واڵگیریه‌كانی كرد و تێدا چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منیه‌كان خرانه‌روو، و راسته‌وخۆش چاودێری پرۆسه‌ی پاراستنی سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ردانیكه‌ران و ئاسانكاریه‌كانی گه‌یشتنیان كرد له‌چوار چێوه‌ی رێنمایی و ئاماده‌كاریه‌كانی تر بۆ هه‌ر ره‌وشێكی له‌ناكاو.
به‌ڕێزیان له‌باره‌گای به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگیری سه‌ربازی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌تایبه‌ت بوو به‌چاودێریكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی ره‌وشی ئه‌منی له‌كه‌رته‌كانی ژێر به‌رپرسیاره‌تیدا.
به‌ڕێز سودانی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك لهراسپارده و فه‌رمان به‌فه‌رمانده وبه‌رپرسه‌كانی دا، وجه‌ختیشی كرده‌وه لهزیاتركردنی هه‌وڵه هه‌واڵگیریه‌كان و پێگیربوون به‌ئاستێكی هه‌ر به‌رزی دانبه‌خۆداگرتن و ئاماده‌باشی له‌هه‌موو بواره‌كانی ئه‌منی و لۆجستی.