دەستپاكی: قایمقامی پێشووی سامەڕا بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا

ناوخۆ
  • 15-02-2023, 20:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی سزای زیندانی بەسەر قایمقامی پێشووی سامەرا ڕاگەیاند. بەهۆی خراپی بەكارهێنانی پۆستەكەی پێناو دەستبەسەرداگرتنی ئەو پارەیەی كە دەوڵەت خاوەندارێتی دەكات.
    بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە و تێیدا هاتووە “دەستەی دەستپاكی دووەم لە دادگای تاوانەكانی پارێزگای سەلاحە دین بە ئامادەبوونی قایمقامی پێشووی سامەرا، سزای شەش ساڵ زیندانی دەركرد، تاوانی گەندەڵكردنی بڕی ئەو چێكەی كە لە بانكی ڕەشید/ لقی سامەڕا راكێشراوە، بڕی ( (416,515,000) ملیۆن دینار، پەیوەستە بە پڕۆژەی گەیاندنی كارەبایی لە سەرتاسەری پارێزگاری سەڵاحەدین، بەپێی فەرمانی كارگێڕی ژمارە (255 لە ساڵی ٢٠١٤).