فریاگوزاری سوریا ڕێزی لە سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی گرت

ناوخۆ
  • 15-02-2023, 19:11
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای فریاگوزاری لە سوریا، ڕێزی لە سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی عەبدولعەزیز محەممەداوی گرت، وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی عێراق لە پشتیوانیکردنی گەلی سوریا لە ڕووبەڕووبوونەوەی… کاریگەرییەکانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە وڵاتەکەی گرتەوە.
     دەستەی حەشدی شەعبی ، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە و تێیدا هاتووە، کە "لیژنەی باڵای سوریا بۆ فریاگوزاری ڕێزی لە محەمەداوی گرت بەهۆی ڕۆڵی گەورەی لە پشتیوانیکردنی گەلی سوریا لە ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ڕوویدا".
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "حوسێن مەخلوف سەرۆکی لیژنەی سوریا، نووسراوی سوپاسگوزاری و قەڵغانێکی شەرەفی بەخشییە محەممەداوی"، ستایشی ئەو هاوکارییەی عێراق كە پێشکەشی گەلی سوریا کرد". 
     لە بەرامبەردا محەمەداوی جەختی لەوە کردەوە کە "عێراق بە ئەرکی مرۆیی و ئەخلاقی خۆی دەزانێت لە پاڵ برایان لە سوریا بوەستێت بۆ زاڵبوون بە ئەستەمەکەیان لە دوای کارەساتەکەی بوومەلەرزە کاولکارەکە".