هەواڵگری سەربازی: چوار تیرۆریست لە ئەنبار و سامەڕا دەستگیركران

ئەمنی
  • 15-02-2023, 18:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری، دەستگیكردنی چوار تیرۆریست لە ئەنبار و سامەڕا ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "بۆسەی توند لە ناوچە جیاكراوەكانی ئەنبار و سامەڕا لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە و هەوڵە جیاوازەكانی بەشی هەواڵگری و ئەمنی و فیرقەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا دانرا و بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێك لە لیواكانی فیرقەی پێنج و دەیەم " .
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووە هۆی دەستگیركردنی (4) تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە، بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4 تیرۆر)، لە قەزاكانی ڕەمادی، ڕوتبە، سامەڕا، و تكریت، و بەپێی پێویست ڕادەستیان كراونەتەوە دەدرێتە دەسەڵاتدارانی داواكار."