بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، كامەران عەلی حەسەن، یاریدەدەری كارگێڕی لە وەزارەتی ژینگە ڕایگەیاند، وەزارەت دەستیكردووە بە داڕشتنی پلانی كاریگەر لە بواری هۆشیاری لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی، بە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی ژینگە ، لە راگەیندراوێكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێدا، ئاماژەی بەوەكردووە، " عەلی حەسەن سەردانی هەرێمی كوردستان كردووە و لەوێ چاوی بە بەرپرسی دەزگای مین كەوتووە و دووپاتیكردووەتەوە كە حكومەتی فیدراڵی و وەزارەتی ژینگە كاردەكەن بۆ چەسپاندنی هاوكاری و ئاڵوگۆڕكردن ئەزموونی لە هەموو دوسێی ژینگەییەكان، بە دوسێی مینیشەوە، و كاركردن بۆ پاككردنەوەی هەموو شارەكانی عێراق بە شارەكانی ناوچەكەشەوە لە ماوەی ئەم دەیەیەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەوڵەكان هەیە بۆ دوو هێندەكردنی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ هەموو ئەو شار و شارۆچكەیانەی كە بەهۆی چەندین شەڕی ڕابردووەوە پیس بوون و هەندێك ناوچەش بەهۆی ژمارەیەكی زۆر لە مین و تەقەمینە جەنگەوە پیس بوون".
لای خۆیەوە جەبار ڕەشید، سەرۆكی دەزگای مینە لە هەرێم، سوپاسی وەزیری ژینگە، نزار ئامیدی، و ڕێنماییەكانی بۆ بەشی كاروباری مین و بەشی هۆشیاری و ڕاگەیاندنی ژینگە لە وەزارەت بۆ پاڵپشتیكردنی هاوكارییەكانی كرد كە كات كەمدەكاتەوە و كارایی باشتر دەكات بە مەبەستی بەدەستهێنانی بەڕێوەبردنی یەكگرتووی ئەم دۆسێیە گرنگە".