بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، جەختی لە گرنگی هەوڵە هاوبەشەكانی وڵاتانی ناوچەكە بۆ یارمەتیدانی توركیا بۆ ڕزگاركردنی ئەو كەسانە كردەوە كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە گیریان خواردووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە، “مەندەلاوی سەردانی باڵیۆزخانەی كۆماری توركیای لە بەغدا كرد و سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو قوربانییەكان و بریندارەكان لە ئەنجامی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەدا، جەختی لەوە كردەوە كە گەلی عێراق لەم نەهامەتییە سەختەدا لە تەنیشت گەلی برای توركیاوە وەستاوە."
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، مەندەلاوی "سەرەخۆشی لە سەركردایەتی توركیا و گەلی برای توركیا و قوربانیانی ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ژمارەیەك شاری توركیا و سوریایی گرتەوە ".
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان جەختیكردەوە "گرنگی هەوڵی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ناوچەكە بۆ هاوكاریكردنی توركیا بۆ ڕزگاركردنی ئەو كەسانەی لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، هاوكات پێشكەشكردنی هەموو جۆرە هاوكارییەك بۆ تێپەڕاندنی ئەم تاقیكردنەوە گەورەیە".
لە درێژەی راگەیندراوەكەدا هاتووە، "نووسینگەی مەندەلاوی ژمارەیەك كاروانی هاوكاریی فریاگوزارییان بۆ توركیا و سوریا ناردبوو، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فریاگوزاری مرۆیی كە لەلایەن نووسینگەی جێگری یەكەمەوە لەم بارەوە دەستیپێكردبوو".