بەغداد - INA
دەزگای دژەتیرۆر ئەمرۆ چوارشەممە، ناوی ئەو چەكدارە كوژراوانەی داعشی ڕاگەیاند كە دوێنێ لە دۆڵی چای لە كەركوك كوژران.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ناو و شوێنی ئەو چەتە تیرۆریستییە كوژراوانەی داعش كە لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا دوێنێ لەلایەن قارەمانانی دەزگاكانەوە لە كەركوك كوژران، بریتین لە:
1 - حەموود ئیبراهیم ئەحمەد عەبدوڵا جبوری " ئەبو جەعفەر" پۆستی یاسایی گشتی (كەركوك) هەبوو.
2 - ئەركان عزەدین حسێن محەمەد جاجانی " ئەبو حارس یان ئەبو هاجەر"، سەرباز لە كەرتی دبس.
3 - محەمەد خەلەف محەمەد سحل جبوری فەرماندەی مەفرەزەی سەربازی.