سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ باڵيۆزى ژاپۆن كرد

سیاسی
  • 15-02-2023, 15:58
  • +A -A

    هەولێر _INA
    سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ باڵيۆزى ژاپۆن لە عێراق کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2023/2/15 له‌ هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، ‏سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ماتسومۆتۆ فوتۆشى، ‏باڵيۆزى تازه‌ى ژاپۆن له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ‏ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى ‏نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.‏
    سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، سوپاس و پێزانينى ‏هه‌رێمى كوردستانى بۆ كارى ئاژانس و ڕێكخراوه‌ ژاپۆنييه‌كان له‌ هه‌رێمى ‏كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فراوانكردنى ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نيشان دا. له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ پشتگيرى ‏و زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌يه‌.‏
    لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى ژاپۆن، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى ‏چالاكيى كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، خواستى ‏وڵاته‌كه‌ى‌ بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى كه‌رتى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏وه‌به‌رهێنان و فراوانكردنى كار و چالاكييه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ‏نيشان دا.‏
    دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ‏ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو