دەسەڵاتی فڕۆكەوانی: ڕێكارەكانی وردبینی ئەمنی لەفڕۆكەخانەی هەولێر كۆتاییهات

ناوخۆ
  • 15-02-2023, 15:54
  • +A -A

     بەغداد - INA

    دەزگای فڕۆكەوانیی شارستانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆتایی وردبینیی ئەمنی لە بەرنامەی USAP- CMA لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگەیاند.
    دەزگای فڕۆكەوانیی شارستانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: تیمی نێودەوڵەتی سەر بە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی فڕۆكەوانی شارستانی ئەمڕۆ ڕێكارەكانی وردبینی ئەمنی لەسەر دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق لە بەرنامەی USAP-CMA كۆتایی هات، ئاماژەی بەوەشدا كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەك مۆدێلێك بۆ ئەنجامدانی پشكنینی ئەمنی لەلایەن ڕێكخراوەكەوە هەڵبژێردراوە بەپێی پاشكۆی 9-17 . 
    عیماد عەبدولڕەزاق سەرۆكی دەزگای فڕۆكەوانیی شارستانی رایگەیاند: پشكنینەكە دەبێتە خاڵی دەستپێك بۆ ڕێكخستنی ڕێوشوێنی ئەمنی لە فڕۆكەخانەكانی دیكەی عێراق دوای جێبەجێكردنی پێوەرە نێودەوڵەتیەكان و پابەندبوونەكان، و وتیشی: ئەنجامە سەرەتاییەكانی وردبینیەكە لەلایەن تیمی وردبینی نێودەوڵەتیەوە ئەرێنی بوو.
     عەبدولڕەزاق ستایشی ئەو هەوڵ و كۆششانەی كرد كە لەماوەی ڕابردوودا ئەنجامدراون كە ئەمڕۆ رۆژی سەركەوتنە لەلایەن هەمووانەوە.