بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدی لەسەر گرنگیی پشتیوانیكردنی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی كردەوە.
بەپێی بەیاننامەی سەرۆكایەتی كۆمار، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لەكۆشكی سەلام لەبەغداد پێشوازییكرد لەوەفدێكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی لەهەرێمی كوردستانی عێراق بەسەرۆكایەتی ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك كۆمار لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە گرنگیی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو تەحەدایانەی ئێستا و پشتگیریكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەیدا كردەوە بۆ ئەوەی داواكاری عێراقییەكان بۆ ژیانێكی شایستە جێبەجێ بكرێت، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە پێویستە دیالۆگی دروستكەر و جددی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بكرێت.
لەبەرامبەردا سەرۆكی شاندەكە ئاماژەی بەوەدا: كە بزوتنەوەی ئیسلامی پەرۆشە ئەولەویەت بداتە بەرژەوەندی نیشتمانی و هەماهەنگی لەگەڵ هەموو هێزە عێراقییەكاندا بكات بۆ پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری لەوڵاتداو پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان.