سەرۆك وەزیران رێنمای دەکات هەموو تواناكان دەستەبەربكرێت بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری

سیاسی
  • 15-02-2023, 15:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە، رێنمای دەکات هەموو تواناكان دەستەبەربكرێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی باڵا بۆ نیشتەجێبوون كرد،و تێدا بەڵگەنامەی نیشتیمانی بۆ سیاسەتی نیشتەجبوونی نوێ پەسەندكرا كەلەلایەن ئەنجوومەنی وەزاری بۆ گەشەسەندنی مرۆیی پێشكێش كراوە.
    هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەپێویستبوونی بەگەرخستنی هەموو هەوڵەكان كردەوە لەپێناو ئەنجامدانی سەرژمێری نیشتەجبوونی گەشەسەندوو لەماوەی ئەم ساڵەدا، هەروەها داوایی كرد هەموو توانا و پێداویستیەكانی مرۆیی و تەكنیكی و دارایی و لۆجستی پێویست بەرجەستە بكرێن بەمەبەستی سەرخستنی ئەم سەرژمێریە.
    سەرۆك وەزیران ئاماژە بەوەشكرد: كەحكومەت پشت بە ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری دەبەستێت بۆ جێبەجێكردنی ساسەتەكانی و بەدستهێنانی ئامانجی بەرنامەكەی، جگەلەوەش ئەم پرۆسەیە گرنگی خۆی هەیە لەئامادەكرنی پلانەكانی داهاتوو كەهاوكاری كەشەسەندن و هەڵسانەوەی كۆمەڵگا دەدات.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لەكۆبوونەوەكەدا ئەو ڕێكارانەی دەزگای ناوەندی بۆ سەرژمێری و ئامار لەوەزارەتی پلاندانان و پێداویستیەكانی جێبەجێكردنی پرۆسەی سەرژمێر گشتی و ڕۆڵە چاوەروانكراوەكانی وەزارەتەكانی پەیوەندار بەم پرۆسەیە تاوتووێكران. 
    هەروەها ئەنجوومەن ئاگاداری بڕیارەكانی دانیشتنی چوارەمی ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ نیشتەجێبووان و گەشەسەندن بوو، و جەختی لەوەشكردەوە كەسەرژمێری لەچوارچێوەی ڕێنمایی و راسپاردەكانی نێودەوڵەتی و بنەماكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بێت، هەروەها ڕاوێژ بەستراتیژی عەرەبی بۆ پلانی نیشتەجێبوون بكرێت.