گومرگی ناوچەی ناوەڕاست دەست بەسەر 23 بارهەڵگردا دەگرێت كە ماددەی سەرپێچیكاری تێدابوو

ناوخۆ
  • 15-02-2023, 14:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی گومرگ ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: دەست بەسەر 23 بارهەڵگردا گیراوە كە ماددەی سەرپێچیكاریان هەڵگرتبوو.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەشی لێكۆڵینەوە و روبەرووبونەوەی قاچاغیكردن لە بەڕێوبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست دەستیان گرت بەسەر (23) بارهەڵگردا كە ماددەی سەرپێچیان تێدابوو وەك (دەفری بەتاڵ، ماددەی خۆراكی جۆراوجۆر، كەلوپەلی ژووری نووستن، تۆڕی ئاسنینی تاوەر و چەند كەلوپەلێكی تر).
    ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان ڕێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر بەرامبەر ئەو پێشێلكارییانە.